ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكایی: گازی خه‌رده‌ل دژ به پێشمه‌رگه به كار هاتووه

واشنتن-KDP.info- ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێت، له تاقیگه‌ی مه‌یدانیی سه‌ربازیدا، كه بۆ پارچه‌كانی مووشه‌كی مۆرته‌ر كرا كه داعش به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه به كاری هێناوه، ده‌ركه‌وت كه، ئه‌و مادده‌یه‌ی تێیدا به كار هاتووه گازی خه‌رده‌لی كیمیایی بووه.
(كیڤن كیلیا) ژه‌نه‌ڕاڵی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكئه‌ركانی كرده‌كانی دژ به داعش جه‌ختی كرده‌وه كه، له تاقیگه‌ی مه‌یدانیی سه‌ربازیدا ده‌ركه‌وتووه كه، ئه‌و مووشه‌كه مۆرته‌ره‌ی دژ به پێشمه‌رگه له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور به كار هاتووه، گازی خه‌رده‌كی كیمیایی بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه وه‌ها پێویست بكات وردتر پێكنین بۆ پارچه‌كانی ئه‌و مووشه‌كانه بكرێ كه دژ به پێشمه‌رگه به كار هێنراون.
ئه‌و ژه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكاییه گوتیشی، پارچه‌كانی ئه‌و مووشه‌كانه هیی 11ی ئابه كه داعش له میحوه‌ری مه‌خموور هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پێ بۆردوومان كرد. پێشمه‌رگه‌یش پارجه‌كانی راده‌ستی ئێمه كرد تا بزانین چ جۆره گازێكه.
(سیروان بارزانی) به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور پێشتر رایگه‌یاندبوو كه، داعش هێرشی كردووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنراون، دواتر 15 تۆپی كیمیاییان ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كردووه.
له‌باره‌ی جۆری گازه‌كه‌وه (سیروان بارزانی) گوتی، تیمی تایبه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه و تا ئێستا راپۆرتیان پێ نه‌داون، هه‌ر بۆیه جۆری گازه‌كه نه‌زانراوه.




