کەسی دووەمی داعش کوژرا

هه‌ولێر-KDP.info- ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە، (ئەبوموسلیم تورکمانی) كه به کەسی دووەمی رێکخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش ناسراوه، بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە مووسڵ کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵیCNNی ئەمه‌ریکایی بڵاوی کردووەتەوە کە، (ئەبوموسلیم تورکمانی) جێگری (ئەبوبەکر بەغدایی) کوژراوە.
هەواڵی کوژرانی جێگری (بەغدایی) پیش‌تر لە میدیا عەرەبیەکان بڵاو کراوەتەوە و ئێستایش ئه‌مه دووه‌م جاره هەواڵی کوژرانەکەی بڵاو بکرێتەوە، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه‌یه.




