داعش 15 مێرمنداڵی كوشتن.. له شهڕی پێشمهرگه ههڵاتبوون

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕهوشی شاری مووسڵ ڕاگەیاند، ڕێكخراوە تیرۆریستەكەی داعش 15 منداڵی نێو گرووپه تیرۆریستهكهی خۆی كوشتن، چونكە لە بەرەجەنگی شنگال لە ترسی گورزی پێشمەرگه ڕایان كردبوو.
(سەعید مەموزینی) بهرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتی لە مووسڵ، بە مالپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ هەینی، ڕێكخراوە تیرۆریستەكەی داعش 15 منداڵی نێو گرووپه تیرۆریستهكهی خۆی لە قەزای (بەعاج)ی خۆرئاوای مووسڵ كوشتن، چونكە لە بەرەجەنگی شنگال لە ترسی گورزی پێشمەرگه هەڵاتبوون.''
(مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هەڵمەتێكیان لە دژی خەڵكی مووسڵ بهرپا كرد و ڕەمەكیانه 82 هاووڵاتی ئەو شارەیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی مۆبایل دەستگیر كرد.
هەژار مەموزینی




