سه‌رحان ئه‌حمه‌د: پێویسته گه‌نده‌ڵییش بنه‌بڕ بكرێت

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى داراییى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یێنێت: ته‌نیا به چاكسازى، عێراق له‌و قه‌یرانه‌ى تێیكه‌وتووه ناتوانێت بێته ده‌ره‌وه به‌ڵكه پێویسته رێگا له گه‌نده‌لییش بگرێت و بنه‌بڕ بكرێت.
ئەندامی كورد له لیژنه‌ى دارایى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "ئه‌و چاكسازییه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێكردووه، دواكارى خۆپشانده‌ران نییه، به‌ڵكه خواستى هاوولاتیان دابینكردنى ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه و ده‌یانه‌وێت بۆیان دابین بكرێت، ئه‌مانه‌ش ته‌نیا به كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌زیر و په‌رله‌مانتار چاره ناكرێت.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "چاره ئه‌وه‌یه كه كار بكرێت له دژى گه‌نده‌ڵكاران و گه‌نده‌ڵى بنه‌بڕ بكرێت، كه له 2003 ه‌وه تا ئیستا به ملیاران دۆلارى عێراق به‌هه‌ده‌ر چووه و دیار نییه چی لێ كراوه؛ ده‌بێت كۆنترۆڵى بازگه‌كان بكرێت كه ئه‌و پارانه بۆ كوێ ده‌چن و، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵى پرۆژه‌كان و وه‌به‌رهێنان و داهاتى نه‌وت و بانكى ناوه‌ندى بكرێت.. به‌ڵام تا گه‌نده‌ڵى هه‌بێت ئه‌گه‌ر چاكسازیش بكرێت پاره‌یه‌كى زۆر بۆ پرۆژه‌كان كه پێشتر و ئێستایش خه‌رج كراون، به‌ڵام هیچ به‌رهه‌مێكیان نییه.''
(سلێڤانه‌یى ) زیاتر گوتى: "له‌گه‌ڵ چاكسازیداین، به‌ڵام پێویسته گه‌نده‌ڵكارانیش رێگایان لێ بگیرێت و گه‌نده‌ڵى له‌م وڵاته بنه‌بڕ بكرێت.''
نەشوان بەرزنجی




