٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی ھەولێر: کەسانێک بە مەبەستی تێکدانی ئارامی دەنگۆی ناراست بڵاو دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info-  بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەینێت، ئەو پۆلیسەی بەرگری شارستانى بەپێی یاسا دەستگیرکراوە، بەڵام کەسانێک بە مەبەستی تێکدانی ئارامی شاری ھەولێر چەند دەنگۆیەکی نادروست بڵاودەکەنەوە.
 
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنه‌وەیەک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ھاتووە، سەبارەت بە کەیسی پۆلیسی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر (شیڤان ئازاد) دوای ئەوەی لە لایەن بەرێوەبەرایەتیەکەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھات، بەپێی بڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و بە پێی ماددە (٤۳۳) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱ لە ساڵی ۱۹٦۹، دەستگیرکرا و دواتر ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی ھەولێرکرا و ئێستاش ناوبراو بەندە.
 
بەداخەوە چەند دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کەوا ناوبراو رفێندراوە یاخود لێیدراوە یان ئۆتۆمبێلەکەی بردراوە، ئێمە وەکو پۆلیسی ھەولێر تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە و ڕایدەگەێنین کەوا ناوبراو لەسەر بریاری ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی فەرمانگەکەی خۆی دەستگیرکراوە.
 
بەپێی ھەمان ڕوونکردنەوە، چەند کەسانێک بۆ خۆ دەرخستن لەسەر ئەم کەیسە کە مەبەستیان دلسۆزی و خەمخۆری نیە تەنیا ئەوە نەبێت تێکدانی ئارامی شاری ھەولێرە چەند دەنگۆیەکی نادروست بڵاودەکەنەوە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار