٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دژی چاکسازى لە دوزخورماتوو خۆپیشاندان کرا.. ڕازی نابن دەستکاری پۆستەکانی تورکمان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
 دوز خورماتوو-KDP.info-  ئەمڕۆ لەسنوری قەزای دوزخرماتوو دژی چاکسازیەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانێکیان سازکرد و رێگای سەرەکی بەغدایان داخست.
 
(فارووق ئەحمەد) بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ شیعەکانی ناحیەی ئامرلی سەر بەقەزای دوزخورماتوو خۆپیشاندانێکیان سازکردو و تێیدا رێگای نێوان دوزخورماتوو کەرکووکیان داخست کە بۆ بەغدا دەچێت و رێگایەکی سەرەکی یە.
 
(ئەحمەد) گوتیشی: "خۆپیشاندەران دژی ھەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی  مافی مرۆڤی عێراق بوون کە (محەمەد بەیاتی) کە شیعەی تورکمانە وخەڵکی دوزخورماتوویە  وەزیری ئەو وەزارەتەیە.
 
بەپێی سەرچاوەکانی راگەیاندنیش حەشدی شەعبی لەو خۆپیشاندانە ھاوشانی خۆپیشاندەران بەشداریان کردووە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار