فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، 5 باره‌گاى داعشیان خاپوور كرد

رۆژئاواى دیجله-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌ند باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعش له گوندى عاشق، به خه‌ستى بۆردومان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی ناویشى ده‌كوژرێن.
سه‌عات 5:30 خوله‌كى سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى تاكو سه‌عات 6:00 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، 5 باره‌گاى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى عاشق، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دوو ریانى كه‌سكێ، میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، به چڕى بۆردومان كرد و خاپوور كران.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و سنووره كه‌وتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, له ماوه‌ى ئه‌و نیو سه‌عاته‌ى بۆردومانه‌دا، زیاتر له 20 موشه‌كیان ئاڕاسته‌ى باره‌گاكانى تیرۆیستانى داعش كردووه كه له ئه‌نجامدا 5 باره‌گایان خاپوور كراوه، هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌شى له ناو باره‌گاكان بوون، كوژراون.




