هه‌ڵۆ نه‌جات: كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان كه‌مى كردووه.. پێشمه‌رگه هێڵێكى ئاسنینیان دروست كردووه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوبه‌رى ئاسایشى كه‌ركووك ده‌ڵێت، به‌دروست كردنى پشتێنه‌ى ئه‌منى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ده‌ورووبه‌رى كه‌ركووك له به‌رامبه‌ر تیرۆرستان و گرتنى لایه‌نگرانى تیرۆرستان، ره‌وشى ئه‌منى شارى كه‌ركووك كۆنترۆڵ كراوه و كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى كردووه.
لیواى مافپه‌روه‌ر(هه‌ڵۆ نه‌جات) به‌رێوبه‌رى ئاسایشى كه‌ركووك، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "دواى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى هه‌مانه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، ئه‌وانه‌ى كه گومانلێكراون له‌هه‌رسێ پارێزگاى تكریت و دیاله و مووسڵ و روویان كردۆته پارێزگاى كه‌ركووك ناوه‌كانمان ده‌ست كه‌وتووه و خه‌ڵكێكى زۆرهه‌یه فه‌رمانى دادوه‌رى هه‌یه ئه‌وانه‌مان هه‌مووى له‌لایه و له‌ماوه‌ى مانگى رابردووش توانیمان (92) كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ین كه ئه‌مانه هه‌موویان فه‌رمانى گرتنیان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه هه‌بوو و به مادده‌ى جیاواز ده‌ست به‌سه‌ر كراون و ره‌وانه‌ى دادگا كراون و به‌رده‌وامیشین له‌چاودێرى كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌كو گومان‌لێكراو له‌ناو شارى كه‌ركووك هه‌ن و ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان ئه‌گه‌ر هه‌بێت به تیرۆرستانى داعش ئه‌وا ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین.
(نه‌جات) گوتیشى: "ئه‌وه‌ى ئاسایشى كه‌ركووك ده‌یكات و ئه‌وانه‌شى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كان یاخود به‌گشتى ده‌زگاكانى تر ده‌یكه‌ن كاریگه‌رى ده‌بێت و چاودێرى و پێداچوونه‌وه‌شه به‌و خه‌ڵكانه‌ى دێنه نێو كه‌ركووك، یاخود ئه‌وانه‌ى پیش‌تر له خوارووى كه‌ركووك نیشته‌جێ بوون بێگومان كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان رووى له دابه‌زینه به‌ژماره ده‌توانین بلێین رێژه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر به‌ره‌و دابه‌زین هاتووه.
به‌رێوبه‌رى ئاسایشى كه‌ركووك ئاماژه‌ى به‌رۆڵى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ش كرد و گوتى: " ئه‌مانه زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه ئێستا ئه‌وان هێڵێكى به‌رگرى ئاسنینیان له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك دروست كردووه و رێگایان داخستووه له سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى تیرۆرستانى داعشیان تێدایه بۆیه ئێمه توانیومانه ئه‌م چالاكیانه له‌نێو شار به به‌رده‌وامى په‌ره‌ى پێبده‌ین، ئه‌گه‌ر هاوكارى هێزى پیشمه‌رگه نه‌بوایه بێگومان ئه‌و ئه‌من و ئارامیه‌ى له‌شارى كه‌ركووك هه‌یه نه‌ده‌بوو و ڕه‌وشه‌كه به‌جۆرێكى تر ده‌بوو.
نه‌شوان به‌رزنجى




