ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق سه‌دا 22ی تێپه‌ڕاند

به‌غدا-KDP.info- وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، تێكڕای ڕێژه‌ی هه‌ژاری له وڵات، ڕووی له به‌رفراوانبوون كردووه و رێژه‌كه‌ی گه‌یشتۆته سه‌دا 22 پۆینت 5 كه به‌راورد به ساڵی 2013 به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 5 پۆینت 5 زیادی كردووه.
(عه‌بدولزه‌هره هنداوی) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له ساڵی 2014 ڕووی له زیادبوون كردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌كه له ساڵی 2013 سه‌دا 17 بوو .
(هنداوى) هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق گه‌ڕانده‌وه، به گووته‌ی (هنداوی) به‌رزترین رێژه‌ی هه‌ژاری له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه كه گه‌یشتۆته سه‌دا 41 و له پارێزگاكانی باشوور و دیاله و كه‌ركووك ڕێژه‌كه سه‌دا 31 و له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست (كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و دیوانیه و بابل و واست) سه‌دا حه‌ڤده‌یه و له به‌غدای پایته‌خت سه‌دا 12 پۆینت پێنجه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌نێو ئاواره‌كاندا گه‌یشتۆته سه‌دا 36 و پێشبینیشی كرد، دوای ئه‌و چاكسازییانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا حكوومه‌ت ده‌ستیپێكرد و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، ڕێژه‌كه روو له دابه‌زین بكات.




