٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە هەولێر دەستیپێكرد

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info-   کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان پارتەکانی بەشدار لە حکوومەت و پەرلەمان لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا)-ی  شاری هەولێر دەستیپێكرد. لە كۆبوونەوەكەدا (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەشدارە.
 
کۆبوونەوەی شاندی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ كە سێیەم كۆبوونەوەی پێنج قۆڵییە لەم هەفتەیەدا، لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سیستەمی حوکمڕانییە كە ماوەیەكە لەنێوان لایەنەكان بووەتە گرفت و چەند وڵاتێكی بیانیش پێی هەستاون.
 
شاندی پارتی پێکهاتووە لە (د.رۆژ نووری شاوەیس) و( ڤالا فەرید) شاندی گۆڕان (رابوون مەعرووف) و (بەهار مەحموودن) هەروەها (قوباد تاڵەبانی) و (عیماد ئەحمەد) و (سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە) و (بێگەرد تاڵەبانی) و(گۆران ئازاد) و (گەشە دارا) و (تەلار لەتیف) ئەندامانی شاندی یەكێتین، شاندی یەکگرتووی ئیسلامیش لە (خەلیل ئیبراهیم) و (ئەبوبەکر هەڵەدنی) پێكهاتووە، (رێبوار محەممەد)یش نوێنەرایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات. 
 

هەواڵی پەیوەندیدار