داعش شارۆچكه‌یه‌كى مه‌سیحى سه‌ربه شارى حمسی رووخاند

حمس-KDP.info- چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش شارۆچكه‌یه‌كى مه‌سیحى سه‌ربه شارى حمس له سووریا‌ن رووخاندوون و به‌ده‌یان هاووڵاتى مه‌سیحیشیان ده‌ستگیركردوون و ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچه كوردییانه له سووریا كردوون كه له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌واندایه.
له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌كدارانی تیرۆرستى داعش به شۆفڵ ئه‌و شارۆچكه مه‌سیحیه‌یان له گوندی قه‌ریه‌ته‌ینی نزیك حمس روخاندووه، كه له دوو هه‌فته‌ى رابردوو كۆنترۆڵیان كردووه و له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له ئێستاشدا تائێستاش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هێزه‌كانى رژێم ئه‌و شارۆچه‌كه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن .
روانگه‌ی سووری له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ته ڕوو، كه تیرۆرستانى داعش دوای كۆنترۆڵكردنى گوندی قه‌ریه‌ته‌ین، ده‌یان مه‌سیحی رفاندوون و ره‌وانه‌ی ناوچه كوردییه‌كان له سووریا كردووه كه له ژێر ده‌ستى ئه‌واندان و هێشتا ئه‌وه‌ش نه‌زانراوه كه به چى مه‌به‌ستێك تیرۆرستانى داعش ئه‌و ده‌یان مه‌سیحیه‌ى بۆ ناوچه كوردیه‌كان له سووریا گواستوونه‌ته‌وه.




