عادل عه‌بدولمه‌هدی: بەم نزیکانە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەم

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، بڕیارە بەم نزیکانە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.
(ئەردەلان نورەدین) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ئەو ھەواڵەی پشتراستکردەوە و گوتی: "من پەیوەندیم لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق (عادل عه‌بدولمه‌هدی) کردوه، باسی لەوە کرد کە بەم نزیکانە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک، چونکە ماوەیەکە گفتوگۆ لەنێوان ھەردوولا وەستاوە.
(نورەدین) گوتیشی: "رۆژی سەردانەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام بەم نزیکانە دەبێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راشیگەیاند: "پێشتر بڕیاربوو شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا، بەڵام دواتر (عەبادی) وەزیری نەوتی راسپاردووە بێتەوە ھەرێمی کوردستان و لەبارەی پرسی نەوت لەگەڵ سەرکردایەتی کورد کۆبێتەوە.




