سبه‌ینێ، خۆپێشاندانی به‌رفراوان بۆ پشتیوانی له ئازادكردنی ئێزدییه ڕفێندراوه‌كان ساز ده‌درێ

هه‌ولێر-KDP.info- له‌پێناو ئازادكردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، سه‌عات پێنجی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی، له گۆڕه‌پانی ئازادیی به‌غدا، خۆپێشاندان ساز ده‌درێ كه، به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانان له به‌غدا.
وه‌ها بڕیاره له خۆپێشاندانه‌كه‌دا دروشمگه‌لێك به‌رز بكرێنه‌وه كه تێیاندا گوزارشت له ئازاره‌كانی ئێزدییه ڕفێندراوه‌كان و ئازادكردنیان ده‌كات؛ چونكه ئه‌وان شه‌ره‌فی مرۆڤایه‌تی و كۆی عێراقییه‌كانن.
ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی عێراقی (جه‌یهان ئه‌لتائی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، گه‌لێك داواكاریم له گۆڕه‌پانی ئازادی‌دا بینون، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا لافیته‌یه‌كم نه‌بینی كه دروشمه‌كانیان گوزارشت بن له نیشاندانی ئازار و مه‌ینه‌تی، هه‌روه‌ها داوای ئازادكردنیان بكات كه زیاتر له ساڵێكه ڕفێندراون.
(جه‌یهان ئه‌لتائی) ڕوونی كرده‌وه، خۆم وه‌ها وێنا كردووه كه یه‌كێك له ئافره‌ته ڕفێندراوه ئێزدییه‌كانم و، هه‌ستم به كه‌مێك له ئازاره‌كانیان كردووه كه هه‌رگیز وێنا ناكرێت، هه‌ربۆیه بڕیارم دا له‌و خۆپێشاندانه‌دا له گۆڕه‌پانی ئازادی‌دا به‌شدار بم.
به گوته‌ی (ئه‌لتائی)، ئامانج له‌م خۆپێشاندانه هه‌نگاونانی خێرایه بۆ ئازادكردنی شه‌ره‌فی عێراقییه‌كان كه خۆی له ڕفێندراوه ئێزدییه‌كاندا وێنا ده‌كات.
داوایشی له كۆی ڕاگه‌یاندندكار و چالاكوانانی پێكهاته جیاكانی عێراق كرد، سبه‌ی هه‌ینی له‌و خۆپێشاندانه‌ی گۆڕه‌پانی ئازادی ئاماده بن.
كاوه عیدۆ خه‌تاری




