تۆپخانه‌كانی توركیا باتیفا و فڕۆكه‌ی جه‌نگیش بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد

ھەولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر سنوور ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا سنووری ناحیه‌ی باتیفایان بۆردوومان كرد. هه‌ر ئه‌مشه‌ویش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاكانی په‌كه‌كه‌یان لە دەوروبەری گوندەکانی بۆڵێ و ئێنزەی بناری قەندیل بۆردوومان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لەسەر سنوور كه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، تۆپخانەکانی توركیا ھەندێک ناوچەیان ناحیه‌ی باتیفا بۆردوومان كرد، بەڵام زیانی گیانی به‌دواوه نەبووە.
بڵند ئیبراھیم




