75 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.. مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌درێت

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، حه‌فته‌ی دابێ رۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێمشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێ.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەحمەد عەبدوڵڕەحمان) لەڕوونکردنەوەیەکدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه هاتووه كه، حه‌فته‌ی دابێ له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌كرێ به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
گوتیشی له‌ئێستادا 75 ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وت خراوه‌ته سه‌ر بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
بڵند ئیبراھیم




