توركمان و مه‌سیحییه‌كان: داوا ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵیدا به‌شداریمان پێبكرێ

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، ئێمه وه‌ك پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی داوامانه له كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵیدا به‌شداریمان پێبكرێ و راگه‌یاندراوێكیشمان پێوه‌ست به‌م پرسه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌یشزانین كه هۆكاری رێگریكردن لێمان ته‌نیا گۆڕانه.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر له پشكی پێکھاتەی تورکمان (عیماد رەفعەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی کە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسازە و ئێمە وەکو پێکھاتەکانی تورکمان و کلد ئاشووری سریان پێکھاتەی رەسەنی ئەم ھەرێمەین، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان پێی باش نەبووە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکەین، بۆیە ئێمەش دژی ئەو داواکارییەی گۆڕان بەیاننامەیەکی نارەزایەتیمان بڵاو کردەوە کە پێویستە بەشداری بە ئێمەیش بکرێت و رۆڵمان لە بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە ھەبێت، چونکە پرسی سازان لە کولتووری کورددا پێویستی به به‌شداریی پێکھاتەکانیش ده‌بێ.
(عیماد رەفعەت) ده‌یشڵێ، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەپۆستەکەی خۆی بمینێتەوە، چونکە بۆ ئەو قۆناغە زۆر باشە و لە بەرژه‌وەندیی خەڵکدایە.
بڵند ئیبراھیم




