یوئێن: عه‌بادی، هه‌ڵه‌ت كرد

به‌غدا-KDP.info- ژماره‌یه‌ك رێكخراوی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له نووسراوێكدا نیگه‌رانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راده‌گه‌یه‌نن به‌وه‌ی كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێكدا هه‌ڵه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی نووسراوی ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كه ئاراسته‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كراوه، تێیدا هاتووه كه، (عه‌بادی) له‌بابه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان له عێراق هه‌ڵه‌ی كردووه و پێویسته ئه‌و بڕیاره‌ی راست بكاته‌وه. به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌ی ژنان و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژ به ژنان و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بۆ مێدیاكانی عێراق دزه‌یان پێكراوه، (عه‌بادی) مكوڕه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته و گوێی به داواكارییه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوانه نه‌داوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له 16-8-2015 بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندان وه‌زاره‌تی دا كه له كۆی ٣٣ وه‌زاره‌ت ته‌نیا ٢٢یان ده‌هێڵێته‌وه و، وه‌زاره‌تی كاروباری ژنانیش یه‌كێكیانه.
جێی ئاماژه‌یه، وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان له‌سه‌ر پشكی كورده كه (به‌یان نووری) وه‌زیری بوو.
چیاكۆ




