عه‌بادی، ئه‌مڕۆیش بڕیاری دا

به‌غدا-KDP.info- نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كه (عه‌بادی) به ئاراسته‌ی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئه‌م بڕیارانه‌ی دا.
شه‌قامی عێراق له‌ئێستادا گوێچكه‌ی له به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گرتووه، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوه‌كان ماون كه له كۆتاییدا نیه‌ته‌كه سه‌رده‌گرێ یان ئه‌میش به ئاراسته‌ی بێده‌نگكردنی شه‌قام هه‌نگاو ده‌نێ.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ژماره‌یه‌ك بڕیاری دیكه‌ی ده‌ركردن له‌وانه: "ده‌بێ یه‌كه‌ی سه‌ربازی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (په‌رله‌مان، حكوومه‌ت و كۆمار) له واده‌یه‌كی نزیكدا رێك بخرێنه‌وه. بڕیاریشی ده‌ركرد 90 له‌سه‌دی پاسه‌وانه‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه نه‌هێڵدرێ. ده‌رماڵه‌ی نووسینگه‌كانی جێگرانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یش بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانده‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوی نووسینگه‌ی (عه‌بادی)، له بڕیارێكی دیكه‌دا هاتووه: "له 31ـی ئه‌م مانگه‌یشه‌وه، پۆستی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌سی شیاو بۆ پۆسته به‌تاڵه‌كان و كۆمسیۆن، له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێ.
چیاكۆ




