سبه‌ینێیش كۆ ده‌بنه‌وه.. كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌رێنی بوو

هه‌ولێر-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵیی ئه‌مڕۆ له دۆخێكی ئارم و ئه‌رێنیدا كۆتایی هات، بڕیاره سبه‌ینێیش بۆ جارێكی دیكه هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی له‌نێوان (پارتیی دیموكراتی كوردستان)، (یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان)، (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان)، (یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) و (كۆمه‌ڵێ ئیسلامی كوردستان)، له هۆڵی (سه‌عد عه‌بدوڵڵا) له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ستمان خستوون كۆبوونه‌وه‌كه له دۆخێكی ئارام‌دا بووه و ئه‌رێنییش بووه، بۆ سبه‌ینێیش بڕیار دراوه جارێكی دیكه هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه 'ڕووداو'یش بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، ''بزووتنەوەی گۆڕان نەرمی نواندووە لە بەرامبەر پرۆژەکەی پارتی و ئەو پرۆژەیەش دەکرێتە بنەمای گفتوگۆکردنی نێوان لایەنەکان، بۆ ئەم مەبەستەش شاندنی دانوستانکاری پارتی کە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا کۆ دەبێتەوە''.




