٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکگرتووی ئیسلامی: پەرلەمان بەو رۆشنبیرییه‌ سەقەتەیه‌وه‌ زۆر قەیران لە ھەرێم دروست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  به‌رپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان کودەتایەک بوو بەسەر رێککەوتنی نێوان حیزبەکان، چونکە ھەر پێنج حیزبەکە لەسەر بنەما گشتییەکان و دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان رێککەوتبوون؛ گوتیشی، ئەوەی پەرلەمان دەیکات رۆشنبیریێکی سەقەتە و، بەو رۆشنبیرییە سەقەتەیشه‌وه‌ زۆر قەیران لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکەن.

به‌رپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (غازی سەعید) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: من لەو بروایەدام تاوەکو رۆژی  یەکشەممە لایەنەکان لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەگەنە رێککەوتن، چونکە ئەوپرسە بەبێ سازان چارە ناکرێت، چونکە پێویستە سازان بکرێت و بە رای من ئەو پرسە لەسەر بنەمای سازان چارە دەکرێت.

(غازی سەعید) گوتیشی، ئەو رەخنانەی لە یەکگرتووی ئیسلامی دەگیرێن، بێبنەمان و مێژوو رەحم بە ھیچ کەسێک ناکات و راستیەکانیش ھەمووی ئاشکرا دەبن، لەبەر ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی ھەر لە سەرەتاوە لەگەڵ سازاندا بووە و، پێویستیشە ئەو پرسە بە سازان چارەسەر بکرێت.

هاوكات ده‌ڵت، ئەوانەی رەخنە لە یەکگرتووی ئیسلامی دەگرن بۆ چەند مەبەستێکە، لەوانە ھەندێک لایەن دەیانه‌ویست لەبەرامبەر شەقامی سلێمانی خۆیان بێتاوان پێشان بدەن، بەڵام شەقامی سلێمانی رۆشنبیرن و تێگەشیتوون و زۆریش کراوەن، بۆیە لە ماوەی داھاتوودا بۆ ھەموو خەڵکی ئاشکرا دەبێت کە ھەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامی دروست بووە.
گوتیشی، پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان كه‌ باسی لەوە کرد کە لەسەر بنەما گشتییەکان رێککەوتوون و کۆبوونەوەی پەرلەمان دوا دەخرێت، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە بوو هه‌ر چەند سه‌عاتێك دوای ئەوە، کودەتا لەسەر ئەو رێککەوتنە کرا و کار کرا بۆ ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی عەیبدار بکەن، چونكه‌ ئێمە پابەندی ئەو رێککەوتنە سیاسییە بووین.
(غازی سەعید) راشیگەیاند: لەسەر ئاستی باڵادا ئەورێککەوتنە کرابوو، بۆیە ئەو فراکسیۆنانە کودەتایان لەسەر سه‌ركردایه‌تیی خۆیان کرد و راستگۆیی خۆیان لە دەست دا و کۆبوونەوەکەیان ئەنجام دا، کە ئەمە بە ھیچ شێوەیەک شیاو نەبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان کە باس لەوە دەکەن دەستتێوەردانی حیزبییان لە پەرلەمان رەت کردووه‌تەوە، قسه‌یه‌كی بێبنەمایە، چونکە ئەوان بە دەنگی حیزبەکانیان چوونەته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ و نوێنەرایەتیی جیزبەکانیان دەکەن، خۆ ئەگەر به‌ هۆی رحیزبەکانیانه‌وه‌ نەبووایە خەڵکی دەنگی بە ئەوان نەدەدا.
(سەعید) گوتیشی، ئەوانەی باس لەوە دەکەن کە گوێ لە حیزبەکانیان ناگرن، رۆشنبیریێکی زۆر سەقەتە و رەنگە بەو رۆشنبیرییە سەقەتەیشه‌وه‌ زۆر قەیران لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار