ئایا قه‌یرانه مه‌ترسیداره‌كه سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمه كه به سیاسى كراوه، یان نه‌بوونی ده‌ستووره؟

هه‌ولێر-KDP.info- بۆشاییى ده‌ستوور قه‌یرانى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووریش پێى وایه، نه‌بوونى ده‌ستوورێكى هه‌میشه‌یى مه‌ترسیێكى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر داهاتووى هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتىی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور (فرسه‌ت سۆفى) روونی كرده‌وه، نه‌بوونى ده‌ستوور مه‌ترسیێكى گه‌وره‌یه بۆ داهاتووى كوردستان و بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى گوتى "هه‌رێمى كوردستان زۆر پێویستى به ده‌ستوورێك هه‌یه كه هاونیشتمانیان له‌باره‌یه‌وه كۆك بن.''
(سۆفی) ڕوونی كرده‌وه ''ئێمه زۆر دواكه‌وتووین له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تا ببینه خاوه‌نى ده‌ستوور. ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به سیسته‌مى حوكومڕانىیه‌وه به هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سته‌ڵاته‌وه له رێى ده‌ستووره‌وه چاره ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت قه‌یرانى پرسى سه‌رۆكى هه‌رێمیش به زۆرینه و كه‌مینه چاره ناكرێت، به‌ڵكه ده‌بێت به یاسا و ده‌ستوور چاره بكرێت. بۆیه نه‌بوونى ده‌ستوور مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر ده‌ستووریش هه‌بوایه، قه‌یرانه‌كانى ئێستا به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌بوون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی به رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێمیشه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه و به به‌غدایشه‌وه، دیسان پێویستى به ده‌ستوورێكى هه‌میشه‌یى هه‌یه".
مه‌ترسیى بۆشاییى ده‌ستوور تا دێت قووڵتر ده‌بێته‌وه و، كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ داهاتووى هاونیشتمانیانى كوردستان، به تایبه‌ت له پرسى په‌یوه‌ندییه سیاسى، سه‌ربازى و ئابوورییه‌كان، ده‌ستوورێكى هه‌میشه‌یى پێویسته بۆ رێكخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و دنیا ده‌ره‌وه‌دا.
وه‌زیرى وزه‌ى توركیا (تانه‌ر یه‌ڵدز) له پێشوازیكردنى چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى باشوورى كوردستان به ئاشكرا تانه‌ى له نه‌بوونى ده‌ستوور له هه‌رێمى كوردستان دا و رایگه‌یاند "ده‌بێ بزانن ئانكارا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتنى وزه‌ى هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ڵێننامه‌ى هه‌یه كه لێك جوودان، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ولێر ده‌ستوور و بانكى ناوه‌ندى نییه".
واته دۆسیه‌ى نه‌وت كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیی داراییی هه‌رێمى كوردستانه مه‌ترسیی گه‌وره‌ى یاسایى له‌سه‌ره؛ (شیلان بیبان)ى پسپۆڕی بوارى ئابوورى بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى، ئاماژه‌ى به خاڵى لاوازى به‌ڵێننامه‌ى نێوان هه‌رێم و ئانكارا دا و گوتی "رێككه‌وتننامه واته رێككه‌وتنى دوو لایه‌ن به‌پێى چه‌ند خاڵ و مه‌رجێكى دیاریكراو كه له‌سه‌رى رێك ده‌كه‌ون، به نموونه، توركیا و عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتنیان كردووه، به‌ڵام به‌ڵێننامه، به‌ڵێنى دوو لایه‌نه له‌سه‌ر پرسێك كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌و پرسه به‌و شێوه به‌ڕێوه بچێت كه له‌سه‌رى رێككه‌وتوون؛ به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ی نێوان هه‌ولێر و ئانكارا، توركیا به‌ڵێن ده‌دات دۆسیه‌ى نه‌وت به‌پێى به‌ڵێنه‌كه‌یان بێت و ده‌ستكارى نه‌كه‌ن، به‌ڵام له رووى زانستی ئابوورى و یاسیاییه‌وه رێككه‌وتننامه باشتر و قورسایى زیاتره له به‌ڵێننامه، چونكه رێككه‌وتننامه مه‌رجى زیاتره و لایه‌نى یاسایى زیاتر ده‌گرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵێننامه زیاتر رۆتینیات ده‌گرێته‌وه".
ڕایێكی به‌هێز هه‌یه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مان جیددى بوونایه له‌سه‌ر مافى خه‌ڵك و پاشه‌ڕۆژی كوردستان، ده‌بوو له‌پێناو بڕگه‌ى (3)ى مادده‌ى (8)ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاساییان بكردایه، چونكه به‌پێى بڕگه‌ى سێیه‌مى مادده‌ى (8)ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ وڵاتانى بیانی‌دا ببه‌ستێت.
بۆشاییی ده‌ستوور قه‌یرانه‌كان فراوانتر ده‌كات و هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له هه‌رێم، دركیان به قه‌یرانه گه‌وره‌كه كردووه كه نه‌بوونى ده‌ستووره له هه‌رێمى كوردستان و، به راشكاویش ئه‌وه‌یان به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یاندووه.
سكرتێرى حزبى سۆسیالستى كوردستان (محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود)، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستى وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له‌مه‌ڕ پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم روون كرده‌وه و گوتى "له كۆبوونه‌وه‌ى (18)ى ئابى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و هه‌رسێك لایه‌نى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، به راشكاوى ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندین: له‌و كۆمه‌ڵه قه‌یرانه‌ى ئێستاى كوردستان كه خۆى ده‌بینێته‌وه له كێشه‌ى هێزه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر و شه‌ڕى داعش و شه‌ڕى په‌كه‌كه و توركیا، ناتوانرێت گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى بكرێت و، ئه‌زمه‌ى تر زیاد بكرێت. نه ئێوه و نه ئێمه‌ش ناتوانین به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه بگرین و، ده‌بێت بۆ دوو ساڵى تر (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى) له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه".
چاودێرانی سیاسی و ئاكادیمیان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه، قه‌یرانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم قه‌یرانێكى سیاسیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه و به سیاسى كراوه، چونكه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به هاونیشتمانیانه‌وه نییه، به‌ڵكه بۆشاییى ده‌ستوور، قه‌یرانه گه‌وره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه و له رێگه‌ى ده‌ستووره‌وه ده‌توانرێت هه‌موو كێشه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه، بۆیه ده‌بوایه ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئماده‌كردنی ده‌ستوورێك بووایه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
زریان جه‌میل




