''پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای لێبوردن له دایكی شه‌هیدانی كوردستان بكات''

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران ده‌ڵێت: پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای لێبوردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان و دایكی شه‌هیدانی كوردستان بكات، چونكه وه‌ڵامی داواكه‌ی دایكی شه‌هیدانی نه‌داوه‌ته‌وه و به لای خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستانه‌وه ئه‌مه وه‌ك بێڕیزیكردن حیسابی بۆ ده‌كرێت.
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: رۆژی 18ـی مانگ (دایكه عایشه) كه نازناوی دایكی شه‌هیدانی كوردستان پێ ڕه‌وا بینراوه، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان له ده‌ڤه‌ری سۆران له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سۆران یادداشتێكی خوێنده‌وه، پاشان یادداشته‌كه له ڕێی په‌رله‌مانتار (هیڤا حاجی میرخان)ه‌وه گه‌یه‌نرایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه پێوه‌ست بوو به ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت له په‌یامه‌كه‌دا داوا كرابوو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و یه‌كڕیزیی خۆیان بپارێزن، كه هه‌تا له په‌یامه‌كه‌یدا كڕنۆشی بۆ بردوونه و لێیان پاڕاوه‌ته‌وه تا له ڕێی سازانه‌وه كێشه‌كانیان جاره بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه ڕۆڵی خۆی ببینێ.''
(ئه‌شقی مه‌لا) هه‌روه‌ها گوتی، ''به داخه‌وه سه‌رباری خه‌مخۆریی دایكی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ بایه‌خێكی به په‌یامه‌كه‌ی دایكی شه‌هیدان نه‌دا و ئه‌مه‌یش وه‌ك بێڕێزیكردن حیسابی بۆ ده‌كرێ، بۆیه ئێمه وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و دایكی شه‌هیدانی كوردستان، داوا ده‌كه‌ین كه چونكه په‌یامی شه‌هیدان به هه‌ند وه‌رنه‌گیرا، پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان به فه‌رمی داوای لێبوردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان بكات.''
رابین شێروانی




