لیژنه 21 كه‌سییه‌كه، 90 ڕۆژی دیكه‌ی ده‌وێ.. نیوه‌ی ده‌ستووریان ئاماده كردووه

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستوور بۆ ڕاپرسی ڕایدەگەیێنێت، واده 90 رۆژییه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێم بۆ راپرسى ته‌واو بووه و، راپۆرتى خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه.
(د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ) ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستوور بۆ ڕاپرسی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: "راپۆرتى لیژنه‌مان داوه به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و واده‌ى بۆمان دیارى كرابوو كه 90 رۆژ بوو ته‌واو بوو.. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ژماره‌ى كۆبوونه‌وه‌كان و ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ى په‌سه‌ندمان كردوون و له‌و ماوه‌یه‌دا چیمان كردووه نووسراون؛ داوایشمان كردووه كه پێویستمان به 90 رۆژى تر هه‌یه.''
هه‌روه‌ها گوتی، له‌سه‌رمانه راپۆرته‌كه ده‌ده‌ین به په‌رله‌مان، په‌رله‌مانیش ده‌یخاته به‌رنامه‌ى كار و له خولى نوێى په‌رله‌ماندا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
(د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ) گوتیشی: "ئێستا كاره‌كانى لیژنه‌كه راوه‌ستاون، له‌و ماوه‌ی 90 ڕۆژه‌دا ده‌توانین بڵێین 50 له‌سه‌دى ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور ته‌واو بووه، سێ بۆ چوار ده‌روازه‌ى ترمان ماوه كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین."
لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێم بۆ راپرسى له میانه‌ی دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژی(13-5-2015) به ده‌نگى زۆرینه‌ی پـه‌رله‌منتاران ده‌نـگیان بـۆ پرۆژه‌یاساى ئاماده‌كـردنى ده‌ستـوورى هه‌رێمى كوردستان-عێراق بۆ راپرسى دا، هه‌ر هه‌مان رۆژ په‌رله‌مان بڕیارى دروست‌كردنى لـێژنه‌یه‌كى21 كه‌سی بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاساى ده‌ستوور دا.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان بێت، ده‌بێت له ماوه‌ى90رۆژدا پــاش دروست‌كـردنى لیـژنه21 كه‌سییه‌كه ســازان لـه‌سه‌رده‌ستـوورى هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام دواى ته‌واوبوونى ئه‌و ماوه‌یه لیژنه‌كه نه‌یانتوانى ته‌واوى بكه‌ن له‌به‌ركه‌مى ماوه‌كه و له كۆى 90 رۆژ 54 كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه.
نەشوان بەرزنجی




