بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستینی پیرۆزبایی ساڵیادی پارتی له سه‌رۆك بارزانی پیرۆز ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتیمانیی فه‌له‌ستین(فه‌تح)، 96یه‌مین ساڵه‌ی پارتی له (سه‌رۆك بارزانی) پیرۆز ده‌كات و ده‌خوازێت، له دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی زیاتر به ده‌ست بێنێ.
ده‌قی په‌یامی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی(فه‌تح):
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتیمانیی فه‌له‌ستین(فه‌تح)، له په‌یامێكیدا كه به بۆنه‌ی 69ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاراسته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) كراوه ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له قودسه‌وه پیرۆزبایی له فه‌خامه‌تتان و ئه‌ندامانی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و، به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕۆڵی به‌رزتان به‌رز ده‌نرخێنین له‌وه‌ی كه، پردێكی پێوه‌ندیتان له نێوان پێكهاته جیاكانی گه‌لی عێراق دروست كردووه، ده‌خوازین هه‌وڵه‌كانتان بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاترت له‌پێناو هێنانه دی ئازادی و یه‌كسانی، خزمه‌تكردنی دۆزی نیشتیمانیتان و، گه‌لای عێراقیش پێشكه‌وتوو و ڕازاوه بێ.
براتان عه‌بباس زه‌كی
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح
به‌رپرسی گشتیی پێوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب و چین




