ئەبوکاروان: كۆمهڵ و یهكێتی و گۆڕان به پهله كۆبوونهوهكهیان كرد و لهكۆڵ خۆیان كردهوه

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ گۆران و یەکێتی و کۆمەڵ شکستیان ھێنا لەوەی بتوانن ڕێژەی یاسایی ئەندامان بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان تەواو بکەن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێ، ئەوانەی کاریان بۆ کۆبوونەوە کردبوو ھەر خۆشیان کاریان بۆ ئەوە کرد کە ئەنجامی نەبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لەپەرلەمانی کوردستان (ئەبوکاروان) بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت، بەڵام ھەر لایەنێک دەیویست لەسەر حیسابی لایەنەکەی دیکە بێت، دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکە ھەر لایەنێک داوای لە لایەنەکەی دیکە دەکرد داوای دواخستنی بکات، بۆیە بە پەلە کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد بەبێ ئەوەی بەشێکی زۆری ئەندامان ئاگادار بن، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکە ئەنجامی نەبێت و پێشتریش کاریان بۆ ئەوە کردبوو ئەنجامی نەبێت و لە کۆڵیان بێتەوە."
(ئەبوکاروان) گوتیشی، ئەولایەنانەی کە ئەو کارەشیان کرد ھەمان ئەولایەنانە بوون کە باسیان لەوە دەکرد بەگوێی حزبەکان ناکەن، بەڵام بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن ئەورێگایەیان گرتە بەر وخۆشیان پێیان خۆش بوو کۆبوونەوەکە نەکرێت.
ئهمه قسانهی (ئهبوكاروان) لهكاتێكدایه كه ئهو لایهنانه بهههموو هێزێكیانهوه دهیانویست كۆبوونهوه پێنج قۆڵییهكهی دوێنێ شهو شكست پێبهرن، بهڵام نیسابی یاساییان پێ تهواو نهكرا و ههوڵەکەیان سەری نەگرت.
بڵند ئیبراھیم




