٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەر شەڕی پەكەكە و توركیایە.. 38 خێزانی باكووری كوردستان ئاواری مێرگەسوور بوون

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بە هۆی شەڕی پارتیی كرێكارانی كوردستان و وڵاتی توركیاوە، 38 خێزانی شاری شەمزینان لە باكووری كوردستان، ئاوارەی شارۆچكەی مێرگەسوور بوون.


(غەفوور ئەحمەد) قایمقامی شارۆچكەی مێرگەسوور، بۆ KDP.info گوتی، بە هۆی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیاوە، دەیان هاووڵاتی لە سنووری شارۆچكەی شەمزینانەوە ئاوارە بوون و گەییشتوونەتە شارۆچكەی مێرگەسوور.

(غەفوور) گوتیشی: "بەپێی ئامارەكان، تا ئێستا 38 خێزان هاتوونەتە مێرگەسوور كە ژمارەیان 241 كەسە، ئەوەی ئێمە لە دەستمان بێت بۆ ئەو ئاوارانەی دەكەین، بەڵام بە حوكمی ئەوەی هیچ كەمێك لە مێرگەسوور نییە، ڕەنگە سەرەتا كەمێك گرفت دروست ببێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بە سەرووی خۆمان ڕاگەیاندووە ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەردەوام بێت، ئەوا دەبێت خۆمان ئامادە بكەین و شوێنێك بۆ ئەو ئاوارانە بكەینەوە، هەر ئاوارەیەكیش بێت ڕێگەیان بۆ كراوەیە".

رابین شێروانی.

هەواڵی پەیوەندیدار