٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکگرتوو: گۆڕان، یەکێتی و کۆمەڵ خەڵک چەواشە دەکەن.. دەیانەوێ یەکگرتوو بچووک بکەنەوە کە پێیان ناکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (ئەبوبەکر هەڵەدنی) ڕایگەیاند، وەک فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەسەر ئاستی حزبی و فڕاکسیۆنیش کە دوانەکەوتووین و دەمێکە ئێمە دەستەواژەی سازانمان خستووەتە بەر باسەوە، ئێستایش هەر ئەمەمان دەوێ. بەڵام دەڵێین با ڕێز لە ئیرادەی سیاسیی حزبەکانمان بگرین.
سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان (ئەبوبەکر هەڵەدنی) بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، ئێمە داوای سیستمی پەرلەمانیمان کردووە هاوشێوەی ئەوەی بەغدا، داوامان کردووە ئاڵوگۆڕی دەستەڵاتەکانی هەرێم بە ئاشتیانە بکرێ، بەڵام هەڵمەتێکی چەواشەکاری لەسەر ئێمـە هەیە و، ڕۆژێک پێمان دەڵێن خۆیان بە پارتی فرۆشتووە و ڕۆژێکیش پەرلەمانتارانی ئێمەیان کڕیوە. لە ڕاستیدا ئێمە ئەرکی خۆمان ڕاپەڕاندووە و، ئەمڕۆیش دەڵێین با ڕێز لە ئیرادەی لایەنە سیاسییەکان بگرین، هەڵبەت گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکێتییش ڕازی بوون، کە ئەم کۆبوونەوەیە تا یەکشەممە دوابخرێ، بەڵام بۆ دەبێ بە تەنیا ئیمە بخرێینە بەر باسێکەوە کە تەنیا هەر پیوەندی بە ئێمەوە نییە.
دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی گوتی، لە کۆبوونەوەدا داوامان کردووە کە، مادام کۆی لایەنە سیاسییەکان ەل کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوودا کۆک بوون لەوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوا بخرێ، دەی با ڕێز لە ئیرادەی لایەنە سیاسییەکانمان بگرین، ئەەم لە کاتێکدایە کە نەک هەر حزبە کوردییەکان، ەبڵکە ئەمەریکا، بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەگەڵ سازانی نێوان ئێمەدان.
جەختی کردەوە، هەموو باڵەکانی یەکێتی، کۆمەڵی ئیسلامی، گۆڕان بە نەوشیروان مستەفایشەوە ڕازی بوون بە دواخستنی کوۆبوونەوە، بەڵام سێ فڕاکسیۆنەکەی گۆڕان، یەکێتی و کۆمەڵ لەسەر بچوککردنەوەی یەکگرتوو ئیش دەکەن، ەبڵام ئێمە خاوەن ەبرنامە و تێروانینی خۆمانین و خەیاڵیان خاوە کە ئێمەیان پێ بچووک ناکرێتەوە.
لەبارەی چۆنیەتیی هەنگاونان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کە لەسەر داوای لایەنەکانە، (هەڵەدنی) گوتی، ١ سەرۆکی پەرلەمان دەتوانێ دوای بخات، ٢ سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دەتوانێ دوای بخات و هەروەها بە واژۆی ئەندامانی پەرلەمانیش کە نیسابی یاسایی تەواو بێ، دەتوانن کۆبوونەوەکە دوای بخەن.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکگرتوو ئاماژەیشی دا کە، هەموو لایەنەکان ڕازی بوون کۆبوونەوە دوا بخرێت، کەچی ئێستا خەریکی خۆڵکردنە چاوی خەڵکن و گۆڕان. یەکێتی و کۆمەڵ دەیانەوێ بە بەرپرسیارکردنی ئێمە یەکگرتوو بچووک بکەنەوە.
داوایشی کرد کە، پێویستە پەرلەمان ڕێز لە ئیرادەی حزبە سیاسییەکان بگرێت و، ئێمە ئەو ٥ پەرلەمانتارەی لێرەین نوێنەرایەتیی یەکگرتوو دەکەین و پەشیمانیش نین لەوەی دەیکەین.
گوتیشی، سەرۆکی پەرلەمان چونکە دەڵی من کۆبوونەوەم ڕاگەیاندووە، نابێ دواخستنی کۆبوونەوە لەسەر دەستی من بێ و دەبێ لە ڕێگەی دەنگدانەوە بێ. هەڵبەت ئەو دەیەوێ بەرپرسارەتی ئەم دۆخە کە ئەویش و لایەنەکانی دیکە پێیان وایە لەبەرانبەر بە جەماوەرەکەیاندا ڕاستگۆ نابن، هێشتا لەبارەی دواخستنەوە ڕێکنەکەوتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار