یەكشەممە مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ KDP.info ناردووە، ئاماژەی داوە كە، رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 23/8/2015، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 6ـی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.




