سەرۆکایەتیی پەرلەمانی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەدایە

ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لەئێستادا سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (مەردان خدر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دوا بخرێت، بۆ کاتێکی دیکە.
گوتیشی، دوو را ھەن بۆ چۆنیەتیی دواخستنی کۆبوونەوەکە، ئەوانەیش کە لە پەرلەمان بە دەنگدان دوا بخرێت، یاخود سەرۆکی پەرلەمان دەستەڵاتی ھەیە خۆی دوای بخات.
(خدر) ئاماژەیشی دا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش لەو کۆبوونەوەیە بەشدارە.
سەعات 6:30ـی ئێوارهی دوێنێ سێشهممه، كۆبوونهوهى 16 لایهنى سیاسیى بهشداربوونى حكوومهت و پهرلهمان به ئامادهبوونى نوێنهرى ئهمەریكا، بهریتانیا و نهتهوه یهكگرتووهكان كۆ بوونهوه و، دواتریش كۆبوونهوهى پێنجقۆلى له سەعات 12:30ـی شهوەوە بهرێوه چوو تا بهرهبهیانى ئهمڕۆ چوارشهممه، له كۆبوونەوەكاندا لایەنەکان گەیشتنە ئەو بڕیارەی كە، داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكهن كۆبوونەوەی نائاساییی پەرلەمان بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوا بخات، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەیشتن بە سازانێكی گشتی، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەی ڕۆژانەی هەرپێنج لایەنەكە بەردەوام دەبێت.
نەشوان بەرزنجی - بڵند ئیبراھیم




