٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو، ئەندامەتیی خۆی لە پەرلەمان و ‌حزبەکەیشی هەڵپەسارد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵپەساردنی ئەندامەتیی خۆی لە پەرلەمان ڕاگەیاند، تا ئەوکاتەی سازان لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا دێتە ئاراوە.
(عومەر کۆچەر) لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەوانانی رایگەیاند:"تا سازان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان نەبێت و نەگەنە رێککەوتن، من ئەندامەتیی خۆم لە پەرلەمانی کوردستان هەڵدەپەسێرم".

(عومەر کۆچەر) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بادینان گوتیشی: "متمانەم بە هیچ لایەنێک نەماوە و متمانەم بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و تەنانەت فراکسیۆنەکەی خۆیشم نەماوە و، لەمە بەدواوە ئەندامەتیی خۆم لە پەرلەمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامییش هەڵدەپەسێرم".
 

هەواڵی پەیوەندیدار