٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا.. پێنج لایه‌نه‌كه‌ ڕێككه‌وتن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  هەر پێنج لایەنەكەی به‌شدار له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتیی دیموكرتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەسەر چەند پرەنسیپێكی سەرەكی ڕێككەوتن بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بە زووترین كات بگەنە كۆدەنگی و سازان لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە.

بەمەبەستی گەیشتن بە سازان لەسەر پرسی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، دوای دانیشتنێكی دوور و درێژی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی لایەنە سیاسییەكانی بەشداری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەر لە ئێوارەی سێشەممەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2015، هەر پێنج لایەنەكە پارتی دیموكرتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەسەر چەند پرەنسیپێكی سەرەكی ڕێككەوتن بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بە زووترین كات بگەنە كۆدەنگی و سازان لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە.

كۆبوونەوەكە گەیشتە ئەو بڕیارەی كە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكات كۆبوونەوەی نائاساییی پەرلەمان بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوا بخات، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەیشتن بە سازانێكی گشتی، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەی ڕۆژانەی هەرپێنج لایەنەكە بەردەوام دەبێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار