یوئێن، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن كاتی گۆرانكاری نییه.. محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود: گوتیشیان بارزانی بۆ ئێستا گرینگه

هه‌ولێر-KDP.info- (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و یوئێن گوتیان، له وه‌ها دۆخێك‌دا كه شه‌ری داعش و كێشه‌ی دیكه له ناوجه‌كه له ئارادان، جارێ كاتی گۆرانكاری له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا نییه و، هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به كورده تا له شه‌ڕی چاره‌نووسسازی داهاتوودا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێ، دیاره كه (سه‌رۆك بارزانی)یش ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌م نێوه‌دا ده‌گێڕێ.
ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی 16 لایه‌نه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی هه‌ولێر كه هه‌رسێ لایه‌نی(ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و یوئێن) تێیدا به‌شدار بوون، سكرتێری حزبی سۆسیالدیموكراتی كوردستان(محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له دۆخێكی ئارام‌دا بوو، ده‌توانم بڵێم شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی دوای 21ی حوزێران بوو.. هه‌ستكردن به به‌رپرساره‌تی تێدا بوو، هه‌ڵبه‌ت نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و یوئێنیش تێیدا به‌شدار بوون.
ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بوایه داعش ده‌هاته نێو هه‌ولێر و، باسی ئه‌وه‌یشی كرد كه كاك مه‌سعوود ڕۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری هه‌یه تا دوو ساڵی كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ساز ده‌درێت، به‌ڵام كه له ئێستادا هه‌ر گۆرانكاریێك بكرێك، نه خه‌ڵكی وكردستان له‌وه زیاتر به‌رگه ده‌گرێ، هه‌ڕه‌شه‌ی داعش‌یش به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه ئه‌و بواره نادات گۆڕانكاری بكرێ.
پێوه‌ست به ئاماده‌یی و رای نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و یوئێن، (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) گوتی، ئه‌وان داوایان كرد، هه‌ر گۆرانكاریێك له ئێستادا ده‌بێته هۆی شكستی خه‌ڵكی كوردستان. هاوكات هه‌رسێ لایه‌ن ڕوویان له لایه‌نه به‌شداره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه، خه‌ڵكی كوردستان و شه‌ڕی درێژمه‌ودای داعش و شه‌ڕی توركیا له ئارادایه و ئێوه به نادیته‌گترینی وه‌ها دۆخێكی ناهه‌موار له ناوچه‌كه ناشێت گۆرانكاری بكه‌ن.
ئه‌وان گه‌روه‌ها گوتیان، شه‌ڕێكی چاره‌نووسسازی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌ئارادایه و كوردیش له‌م نێوه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ، بۆیه پێمان باشه هیچ گۆڕانكاریێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا نه‌كرێ، تا خوولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
ئاماژه‌یشی دا كه، به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، هاوكات به‌ریتانیاییه‌كانیش راشكاوانه ئه‌مه‌یان به نوێنه‌ری لایه‌نه كوردستانییه‌كان گوت.. جه‌ختیشیان كرده‌وه له‌وه‌ی كه، ئه‌مشه‌و تا سبه‌ی ده‌بێ ئه‌م پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه.
گوتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری ئەمریكا گوتی ئێستا هەرێمی كوردستان لە شەڕێكی سەختدایە، هاوپەیمانان هاوكاریتان دەكەن لەو شەڕەدا، ئەگەر خۆتان بە كێشەی لابەلاوە خەریك بكەن، چاوەڕێی ئێمەش مەكەن هاوكارتان بین".
(محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌كه‌ی پارتی كه گه‌لێك باش بوو خرایه به‌ر باس، هه‌ڵبه‌ت رای یه‌كێتیی نیشتیمانی زۆر ڕشكاوانه بوو كه گوتیان، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ویلایه‌تی (سه‌رۆك بارزانی) نه‌بووه و نییه. دیاره كه (كاك سه‌عدی پیره) رای جوانیشی هه‌بوو و گوتیشی: وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانی كێشه‌مان نییه له‌وه‌ی سه‌رۆك له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و گه‌لێك نموونه‌ی وڵاتانیشی هێنایه‌وه.




