ئه‌گه‌ر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆك نه‌بێت، دنیا ده‌بێته شامی شه‌ریف..!

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ئه‌م خیتابه‌ی ئۆپۆزسیۆن(ئیستا ئۆپۆزسیۆن نییه)، خیتابێكی دیماگۆجییه، هیچ به‌ڵگه‌و ئه‌زموونێك له كێڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و له ئه‌زموونی گه‌لانیشدا پشتیوانی ناكه‌ن.
چونكه دیموكراسیه‌ت پرسی تاكه‌كه‌س نییه، دیموكراسیه‌ت فه‌رهه‌نگه، په‌روه‌رده‌یه، مافه، له یه‌كه‌م چركه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو كۆتا چركه.. دیموكراسیه‌ت، پرۆسه‌ی بیناكردنی ته‌مه‌تێك له شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگه.. نه‌ك پرسی تاكه‌كه‌سێك.
دیموكراسیه‌ت، پێش هه‌موو شتێك ئه‌خلاقه، ئه‌وه‌یه تۆی حیزبی ڕێگه به خۆت نه‌ده‌یت من بخه‌ڵه‌تێنیت، منی مه‌عنه‌وی ساده... خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ژار.. كه هه‌میشه به شوێن تراویلكه‌دا ڕاده‌كات... تۆ هه‌ر به‌وه‌ی ئه‌و خیتابه‌ت هه‌ڵگرتووه، زوڵمت له دیموكراسیه‌ت كردووه.
عه‌زیزه‌كه‌م، دیموكراسیه‌ت یه‌كسان نییه به پۆپۆلیسم، دیموكراسیه‌ت فه‌وزا نییه، دیموكراسیه‌ت، ڕه‌وتی دروستكردنی مێژووه.. دیموكراسیه‌ت و ئازادی ئه‌وه نییه بزانین زۆرترین جنێوی ناشرین بده‌ین..
به‌شه‌خسیكردنی ئه‌و پرسه، مانایه‌ك بۆ دیموكراسیه‌ت ناهێڵێته‌وه... به‌ڵكو تێگه‌یشتن له دیموكراسیه‌ت له‌یه‌ك شه‌خسدا كۆ ده‌كاته‌وه..
وه‌ك پرۆسه‌ی بیناكردنی ده‌وڵه‌تیش، كامه ئه‌و كاره‌یه كه سه‌رۆكی تازه ده‌یكات و مه‌سعوود بارزانی نه‌یكردووه؟ كامه ئه‌و سووده ڕاسته‌وخۆیه‌یه كه دێته ده‌ستی خه‌ڵكی ساده؟.
ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین بپرسین: كامه ئه‌و كار و پرۆژه‌یه، كه وه‌زیره‌كانی كابینه 8 كردیان، ئه‌وانه‌ی كابینه‌ی 7 نه‌یان كردبوو؟
دیوكراسییه‌ت فۆرمی پێكه‌وه‌ژیانه. قبووڵكردنی جیاوازییه‌كان. لانی كه‌م ئه‌وه‌یه نۆره‌بڕی له یه‌كتر نه‌كه‌ین له‌سه‌ره‌ی نانكڕین.. له ترافیك.. له نه‌خۆشخانه.
له په‌یجی نووسه‌ر وه‌رگیراوه




