بۆکان خۆپێشاندانی ساز دا.. دژ به تێزابكردن به ئافره‌تانی شاره‌كه‌یه
__2015_07_16_h20m49s34__LB.jpg)
بۆكان-KDP.info- وه‌ك دژوه‌ستانه‌وه‌ی به كرده‌ی تێزاب كردن به كچ و ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵكی شاری بۆكان به دروشمی "نا بۆ توندوتیژی دژ به ژنان" و "داواکردنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایش" ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كرد.
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنیی رۆژهه‌ڵات تایمز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی مه‌حکوومکردن هێرشی تێژاوپژێنی بۆ سه‌ر 4 ژن به ناوه‌کانی (سوێسنه ئیسماعیلنهژاد)، (تروسکه مه‌ردانبه‌گی)، (سوڕەییا کەیخوسرەوی) و (نادیا مەعرووفی) له شاری بۆکان، ئه‌مڕۆ سه‌عات حه‌وت و نیوی ئێواره، هاووڵاتیانی شاری بۆکان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت له‌و شاره، به دروشمی: "نا بۆ توندوتیژی دژ به ژنان" و "داواکردنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایش" هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، هێزه جلوبه‌رگ تایبه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خۆپێشاندانه و تا گه‌یشتنی ٧:٣٠ خوله‌كی ئه‌م ئێواره‌یه، که‌سێک به ناوی (سه‌عید حه‌سه‌نزاده) ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
شایانی باسه، له دوو رۆژی رابردوودا، له بلواری کوردستانی شاری بۆکان، به تێزاو(تێزاب) هێرش کرایه سه‌ر چوار ژن و یه‌کێک له‌و ژنانه به ناوی (سوێسنه ئیسماعیلنهژاد) 24 ساڵان و خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیاری و یه‌کێک له چالاکی مه‌ده‌نیی شاری بۆکان، به‌و هۆیه‌وه شان و پیلی سووتا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا و خراوه‌یه ژێر چاوه‌دێریی پزیشکیییه‌وه.




