٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی: پێشمه‌رگه‌ موژدەی ئایندەیەکی گەش دەداته‌ گەلەکەمان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رامه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ رایگه‌یاند" پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە گەل و وڵاتەکەمان گیانی خۆیان خستۆتە سەردەست و بە ئازایەتی و خۆڕاگری و گیانفیداییان دوژمنیان تێکشکاند و شکۆ و ناوی کوردستانیان بە بەرزی ڕاگرت و موژدەی ئایندەیەکی گەش دەدەنە گەلەکەمان".

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی (سه‌رۆك بارزانی) به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی، دەکەم. پیرۆزبایی گەرم بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەنێرم.
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە گەل و وڵاتەکەمان گیانی خۆیان خستۆتە سەردەست و بە ئازایەتی و خۆڕاگری و گیانفیداییان دوژمنیان تێکشکاند و شکۆ و ناوی کوردستانیان بە بەرزی ڕاگرت و موژدەی ئایندەیەکی گەش دەدەنە گەلەکەمان، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەکەم کە زۆر ئازایانە لەپێناو پاراستنی ئاساییشی وڵات و سەروماڵی هاووڵاتییان شەونخونی دەکەن. خوای گەورە پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان و هێزەکانی پاراستنی ئاساییشی ناوخۆ بێت.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار