وۆردئۆیڵ: كورد به نه‌وت ماڵئاوایی له عێراق ده‌كات

هه‌ولێر -KDP.info- ڕۆژنامه‌یه‌كی جیهانی ده‌ڵێ كورد به به‌هێزكردنی پیگه ئابوورییەکەی به فرۆشتنی نه‌وت وا ده‌كات كه ماڵئاوایی له عێراق بكات.
عێراق وڵاتێكی پڕ له قه‌یرانی سیاسی و ئابوورییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه پێناسێكی فیدڕاڵی وه‌رگرتووه و تێیدا هه‌رێم ناسنامه‌یه‌كی فیدراڵی هه‌یه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست كراوه و دروست ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان كورد شاده‌ماری چاره‌كردنی كێشه‌كانی دۆزیوەتەوە؛ به هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییی ئابووری له ڕێگه‌ی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وتی خۆیه‌وه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی وۆردئۆیڵ كه له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاپۆرتێكی شیكاریی كردووه و نووسیویه‌تی، "هه‌رێمی كوردستان به فرۆشتنی نه‌وتی خۆی، وا ماڵئاوایی له عێراق ده‌كات."
ڕۆژنامه‌كه باسی پێگه سه‌ربازی و ئابووری و سیاسییەکەی كوردی كردووه له عێراق و، نووسیویه‌تی كه له هه‌رسێ ڕوانگه‌وه كورده‌كان ئەوەندەیان نەماوە ماڵئاوایی له عێراق بكه‌ن.
چیاكۆ




