سبەی ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و دەستە و دەزگایەك دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە، سبەی پێنجشەممە 16/7/2015، ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی 5ـی 2015 وەردەگرن: (وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، دەزگای مین، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی وەبەر هێنان، دەستەی دەسپاكی، دەستەی ژینگە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و راپرسی).
ئومێد بابان




