سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پرسگه‌لێكیان خسته به‌ر باسه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئەمەریکا له به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ریدا، پرسگه‌لی پێوه‌ست به دۆخی هه‌نووكه‌یی عێراق، سووریا و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییان خسته به‌ر باسه‌وه.
لە دیدارێكدا كه ئه‌م پێشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه‌یه له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) و (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندی یاوەریدا له سه‌ڵاحه‌ددین ساز درا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سووریا و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار و سەڵاحەددین و نەینەوا خرایە بەر باس و، چۆنیەتیی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان تاوتوو كرا.
باسكردن لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و ڕێككەوتنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.




