سهرۆك بارزانی دڵنیایی دا كه، دوارۆژی كوردستان زۆر رووناكه

ههولێر-KDP.info-(سهرۆك بارزانی) لهپهیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی كردنی لهخولی دهرچووانی زانكۆی سهلاحهدین لهپهیامهكهدا دڵنیایی دا كه "هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە دواڕۆژی كوردستان زۆر ڕووناكە. لە سایەی ئازایەتیی و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکانمان و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدان، هەموو جیهان بەڕێز و ستاییشەوە دەڕوواننە گەل و وڵاتەکەمان، ئێستا زیاتر لە هەر كاتێك خەڵكی كوردستان ئومێدی بە ئاییندەیە و حەزی لە پێشكەوتنە. كاتی ئەوە هاتووە لەپیناو دابینکردنی ئاییندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان، بڕوامان بەخۆمان بێت و چارەنووس و دواڕۆژی خۆمان بە دەستی خۆمان بنەخشێنین. دەبێ ئەو بڕوایەمان بەهێز بكەین كە دەتوانین هەموو ئاواتەكانمان بهێنینە دی".
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، 2ـی7ـی2015، ئاهەنگی 34ـەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین، لە یاریگای نێودەوڵەتیی فڕانسۆ هەریری لە شاری هەولێر، بەڕێوەچوو. بەم بۆنەیەوە (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیان و ئامادەبووانی ئەو بۆنەیە کرد. پەیامەکە لەلایەن (د. ئەحمەد دزەیی)، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، خوێندرایەوە.
دەقی پەیامەکەی (سهرۆك بارزانی):
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
مامۆستا بەڕێزەكان
قوتابیانی خۆشەویست
میوان و ئامادەبووانی بەڕێز
خوشك و برا بەڕێزەكانم
جێگهی خۆشحاڵیمه که ئهمڕۆ شایهدی ئاههنگی دهرچوونی پۆلێکی دیکه له قوتابیانی زانکۆی سهلاحهدین دهبین. (34)ـە مین خولی دهرچوونی قوتابیانی ئهم زانکۆیه تۆمارکردنی لاپهڕهیهکی نوێیه له مێژووی سهرکهوتن و شانازییهکاندا و بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی قوتابیانی دەرچووی ئەم خولە دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی لە گشت مامۆستا بەڕێزەكانی زانكۆی سەلاحەدین بكەم كە لە هەموو بارودۆخێكدا ماندوونەناسانە نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن پەك بخرێت و شوێن پەنجەیان لە پێشكەوتنی كۆمەڵگەی كوردستانی دیار و بەرچاوە.
مامۆستا و قوتابیانی خۆشەویست
ساڵی خوێندنی 2014-2015 کە گەلەکەمان تیایدا بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی دوژمنێکی دڕندە بۆوە، بەو هۆیەشەوە بە دڵنیاییەوە ئێوەیش ساڵێکی سەختتان بەڕێ کرد، خۆشحاڵم کە دەبینم وێڕای سەرکەوتنی پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە بەرەکانی شەڕ و تێکشکاندنی تیرۆریستان، ئێوەش لە سەنگەرەکانی خوێندندا نەتانهێشت دوژمنان بە مەرامی گڵاویان بگەن و دەرچوونی قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستان، سەرکەوتنێکی دیکەی گەلەکەمان بوو بەسەر تیرۆریستاندا، بۆیە هەر لێرەوە دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی کوردستان دەکەم لە هەموو قۆناخەکانی خوێندندا و شانازییان پێوە دەکەین.
خۆشبەختانە ئێستا ژمارەیەكی زۆری زانكۆ و پەیمانگە و ناوەندی خوێندنی ئاكادیمی لە كوردستاندا هەن و ساڵانە ژمارەیەكی زۆری قوتابی و پسپۆڕ بۆ خزمەتكردنی وڵات پێدەگات. پێویستە قوتابیی كوردستانی بە پەروەردەی نیشتیمانپەروەری و ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان گۆش بكرێت و ئەو بڕوایەی لا دروست بێت كە وڵاتەكەی هیچی لە وڵاتە پێشكەوتووەكان كەمتر نییە و ئامانجی مەزنی پێشكەوتنی وڵاتەكەی و خزمەتكردنی خەڵك بێت لە بەرانبەر كێشە و كەموكورتییەكانی كۆمەڵگە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت. لە بەرانبەریشدا پێویستە هەموو جۆرە ئاسانكاری و كەرستەی خوێندنێكی باش بۆ قوتابیان دابین بكرێت و لە پلانە ستراتیژییەكانیشدا چ لە كەرتی حكوومی و چ لە كەرتی تایبەتدا بوار بۆ كاركردن و سوود وەرگرتن لە پسپۆڕیی قوتابییە دەرچووەكان پێشبینی بكرێت، تا بهپێی پسپۆڕییهکانیان خزمهتی گهل و نیشتیمانهکهیان بکهن و له پێشخستنی وڵاتدا بهشداربن. هیوامان بهتوانای ئهم گهنجانه زۆره و ئومێدی سهرکهوتنیان بۆ دهخوازم.
بهڕێزان..
زانکۆی سهڵاحهددین وهک زانکۆی دایک و هەموو زانکۆکانی دیکهی ههرێم جێگهی بایهخی ئێمهن. له هیچ هاوکارییهک درێغی ناکهین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستیی ئهم زانکۆیه، بۆیه هیوادارین ههنگاوی زیاتر ببینین بۆ نوێکردنهوه و گهیاندنی ئاستی زانکۆکانمان به ستاندهره جیهانییهکان.
بهڕێزان..
هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە دواڕۆژی كوردستان زۆر ڕووناكە. لە سایەی ئازایەتیی و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکانمان و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدان، هەموو جیهان بەڕێز و ستاییشەوە دەڕوواننە گەل و وڵاتەکەمان، ئێستا زیاتر لە هەر كاتێك خەڵكی كوردستان ئومێدی بە ئاییندەیە و حەزی لە پێشكەوتنە. كاتی ئەوە هاتووە لەپیناو دابینکردنی ئاییندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان، بڕوامان بەخۆمان بێت و چارەنووس و دواڕۆژی خۆمان بە دەستی خۆمان بنەخشێنین. دەبێ ئەو بڕوایەمان بەهێز بكەین كە دەتوانین هەموو ئاواتەكانمان بهێنینە دی.
دووبارە لە دڵەوە خۆشحاڵم بە دەرچوونتان. پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. هەر بمێنن بۆ كوردستان.
مسعوود بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان




