سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی كرد

ههولێر-KDP.info-سهرۆكی ههرێمی كوردستان (مهسعوود بارزانی) پێشوازی له جێگری سهرۆككۆماری عێراق (ئهیاد عهلاوی) كرد و لهدیدارهكهدا هاوڕابوون كە سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تیرۆریستانی داعش زووتر تێكبشكێندرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دکتۆر (ئەیاد عەلاوی) جێگری سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەی تیرۆریستان و سەركەوتنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تیرۆریستانی داعش زووتر تێكبشكێندرێن. لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی پێویستە هەموو لایەك پابەندی دەستوور و ڕێككەوتنەکان بن.




