سەرۆک بارزانی لە سێ پەیامی جیادا سەرەخۆشیی لە سەرۆکی فەڕەنسا، سەرۆکی ڕووسیا و میری کوێت دەکات

ههولێر-KDP.info-(سهرۆك بارزانی) لهسێ پهیامی جیادا سهرهخۆشی له سهرۆكی فهڕهنسا و سهرۆكی رووسیا و میری كوێت كرد و هاوخهمی خۆی و گهلی كوردستانی پێڕاگهیاندن.
ئەمڕۆ شەممە، 27ـی6ـی2015، بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناوداری ڕووسیا، یەڤگینی پریماکۆڤ، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی (ڤلادیمیر پۆتین) سەرۆکی کۆماری فیدڕاڵیی ڕووسیا کرد.
لەلایەکی دیکە، دوای ئەوەی لە ڕۆژی هەینی 26ـی6ـی2015 کردەوەیەکی تیرۆریستی لە نزیک شاری لیۆنی فەڕەنسا ڕووی دا، ئەمڕۆ شەممە، 27ـی6ـی2015، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەریمی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ فڕانسوا هۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، هاوخەمیی خۆی و گەلی کوردستانی بە سەرۆک و گەلی فەڕەنسا ڕاگەیاند.
هەر ئەمڕۆ، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ شێخ (سەباح ئەحمەد ئەلجابر)، میری دەوڵەتی کوێت، هاوخەمیی بە میر و گەلی کوێت ڕاگەیاند بەرانبەر ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕۆژی هەینی، 26ـی6ـی2015، لە مزگەوتێکی ئەو وڵاتەدا ڕووی دا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.




