٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ئەمەریکا روانگەیەکی یەکگرتووانەی بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-لەمیانی سەردانیان بۆلای (سەرۆک بارزانی)، باڵیۆزی ئەمەریکا و شاندی یاوەری رایانگەیاند كە لە ئەمەریكا ڕوانگەیەكی تەواو یەكگرتوو هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە.

ڕۆژی چوارشەممە 24ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە (جۆزێف پێنینگتۆن) كۆنسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سەربازیی سوپای ئەمەریكا.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستان و ئازادكردنی شاری مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی نالەباری ئاوارەكانی پارێزگای ئەنبار.

هەر لەم دیدارەدا شاندی میوان ئەوەیان بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند كە لە ئەمەریكا ڕوانگەیەكی تەواو یەكگرتوو هەیە لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و هەروەها ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە هاوكارییەكانی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت و هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی فراوانتر دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سووریا و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە سووریا تاوتوێ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار