٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق و سوپاسالاری عێراق کرد و لە دیدارێکدا دۆخی شاری مووسڵ و پاشه‌ڕۆژی ئه‌و شاره‌ خرایە بەر باس و، جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە.

 

ئه‌مڕۆ شەممە 20ـی 6ـی 2015 لە سەڵاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (خالد ئلعوبەیدی) وەزیری بەرگریی عێراق و (بابەكر زێباری) سوپاسالاری عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی عێراق، (سەرۆك بارزانی) لە دواپێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی عێراق ئاگادار كردەوە. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی شاری مووسڵ و ئاییندەی مووسڵ خرایە بەر باس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە.

لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان لە بواری سەربازی و ئاساییش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوو كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار