٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

باڵیۆزی میسر ستاییشی رۆڵی خەباتگێڕانەی سەرۆک بارزانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

باڵیۆزی میسر لە عێراق لە میانی سەردانی بۆلای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستاییشی ڕۆڵی خەباتگێڕانەی (سەرۆك بارزانیی) كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمكاری و كاركردن بۆ بنیاتنانەوەی كوردستان و هەروەها شەڕی دژی تیرۆریستان و هیوای ئاییندەیەكی گەشی بۆ گەلی كوردستان خواست.

ڕۆژی سێشەممە 16ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئەحمەد حەسەن دەروێش) باڵیۆزی میسر لە عێراق و (عومەر فەهمی) كونسوڵی میسر لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی میسر لە عێراق ستاییشی ڕۆڵی خەباتگێڕانەی (سەرۆك بارزانیی) كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمكاری و كاركردن بۆ بنیاتنانەوەی كوردستان و هەروەها شەڕی دژی تیرۆریستان و هیوای ئاییندەیەكی گەشی بۆ گەلی كوردستان خواست. لە درێژەی قسەكانیشیدا ویستی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری وەبەرهێنان و هەروەها كاری هاوبەش لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و كارەبا. باڵیۆزی میسر سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە بووەتە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر و لێقەوماو.

لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی میسر ئامادەیی تەواوی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند بۆ قووڵتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار