٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی كوێتی جێ هێشت

سەرچاوە: KDP.info

كوێت-KDP.info-  ئه‌م ئێواره‌یه‌، (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری وڵاتی كوێتیان به‌ جێ هێشت.

پێشتر ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زانیاری دابوو كه‌، تەوەری سەرەكیی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ بەرپرسانی كوێت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كه‌ چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو دوو وڵاتە و تاوتووكردنی كێشە و پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران و یارمەتیدانیان دەبێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ بێ ده‌بێ (سه‌رۆك بارزانی) و شاندی یاوه‌ری به‌ره‌و ئیماراتی عه‌ره‌بی، كوێتی جێ هێشتبێ و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆ ببێته‌وه‌.

پاش سه‌ردانی فه‌رمی و دوو ڕۆژه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌میر و گه‌وره‌كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی كوێت، (سه‌رۆك بارزانی) و شاندی یاوه‌ری كه‌ پێك هاتووه‌ له‌، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم(فواد حوسێن) و وه‌زیری پلاندانان(عه‌لی سندی) و وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم(سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر).

سه‌رچاوه‌ كونا- زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار