سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته كوێت

هەولێر-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه وڵاتی كوێت و له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوێیت، له‌لایه‌ن شێخ (سه‌باح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح) جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازییان لێ كرا.
دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ـی 6ـی2015، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه وڵاتی كوێت و له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوێت، له‌لایه‌ن شێخ (سه‌باح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح) جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازییان لێ كرا.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ شەممە 13ـی 6ـی 2015 (سه‌رۆك بارزانی)، به یاوه‌ریی (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییش و (فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (عەلی سندی) وەزیری پلاندانان و (سەلاحەدین بابەكر) وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك ڕاوێژكار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بەرەو وڵاتانی كوێت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆ ببێتەوە.




