٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی 'زاگرۆس تی ڤی' پیرۆز کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکدا بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زاگرۆس تیڤی رایدەگەیەنێت کە، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، دەستخۆشیی لە یەکەبەیەکەی کارمەندانی زاگرۆس تیڤی دەکەم و هیوادارم لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و هەرشاد و سەرفراز بن.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان بەرێوەبەر و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و ته‌واوی كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس
بە بۆنەی ده‌یه‌‌مین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس، پیرۆزباییەكی گەرم له‌ ئێوەی خۆشەویست دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس، لە دەساڵی ڕابردوویدا، زۆر لەخۆبوردووانە و بە دڵسۆزی و کارزانییەوە، خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و میدیای کوردستانی کردووە و ویڕای ئەرکی پیرۆزی بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانیگەلەکەمان، پردێکی ڕاستگۆ و جێمتمانەی هاووڵاتیانیش بووە بۆ پەیوەندییکردن بە ناوەندە ئیدارییەکانی حکوومەت. لەم دۆخەی ئێستایشدا کە گەلەکەمان بەرەوڕووی شەڕی تیرۆریستانی دڕندە بۆتەوە، کەنەڵەکەتان ڕۆڵێکی دیار و پڕشنگداری هەبووە و پەیامنێر و وێنەگرانی زاگرۆس تیڤی، شان بەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی شەڕدا بوون و ئەو دیمەنانەی لە کەناڵەکەتان و کەناڵەکانی تری کوردستانەوە پەخش دەکرێن، ئەرکی گرینگی گەیاندنی وێنەی ئازایەتیی گەلەکەمان بۆ جیهان، جێبەجێ دەکەن.
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتاندا، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، دەستخۆشیی لە یەکەبەیەکەی کارمەندانی زاگرۆس تیڤی دەکەم و هیوادارم لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و هەرشاد و سەرفراز بن.
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
13/6/2015

 

هەواڵی پەیوەندیدار