٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 13ـی 6ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فڕگەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێره‌وه‌ و لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بەرەو وڵاتانی كوێت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێ كەوت و، بڕیارە لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەدا كۆ ببێتەوە.

 

تەوەری سەرەكیی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ بەرپرسانی كوێت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو دوو وڵاتە و تاوتووكردنی كێشە و پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران و یارمەتیدانیان دەبێت.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا (مەسروور بارزانی)ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییش و (فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (عەلی سندی) وەزیری پلاندانان و (سەلاحەدین بابەكر) وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم و، ژمارەیەك ڕاوێژكار یاوەری (سەرۆك بارزانی) دەبن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار