سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراقی دەكات

ههولێر-KDP.info- ئهمڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئەحمەد چەلەبی) جێگری پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و دۆخی پارێزگای ئەنبار خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا گرفتە ئابوورییەكانی عێراق و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان و ڕێگەچارەكانی تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ئەمنیی و ئابووریی عێراق تاوتوو كرا.




