٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد شەریفی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) بروسکەیەکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەری ناسراوی کورد (ئەحمەد شەریفی) راگەیاند و لە بروسکەکەدا هاتووە " لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم".

دەقی  بروسكەی سەرەخۆشیی (سەرۆك بارزانی) بەبۆنەی كۆچی دوایی نووسەری ناسراوی كورد ئەحمەد شەریفی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، ئەحمەد شەریفی

هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، کاک ئەحمەد شەریفی خەمباری کردم.

کاک ئەحمەد شەریفی، وەک ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی  خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.

لە خودای گەورە داواكارم کاک ئەحمەد شەریفی بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

10ـی 6ـی 2015

 

هەواڵی پەیوەندیدار